PM:09:01:13/11/2021
952 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سانتۆس
دویاتیکردەوە کە تەنیا لە یەک خاڵدا هاوشێوەی بەرازیلن ئەویش سەرکەوتنە بۆ مۆندیال.
فرناندۆ سانتۆسی
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال دەربارەی لێکچونیان لەگەڵ بەرازیل ڕایگەیاند کە
بەرازیل سەرکەوتوو بۆ مۆندیالی داهاتوو و پێموایە ئێمەش سبەینێ بەهەمان شێوە
سەردەکەوین جگە لەوەش هیچ خاڵێکی هاوبەشمان نیە.
هەڵبژاردەی
پرتوگال لە مانگی ئازاری ڕابردوو لەگەڵ سربیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بوو لە
میاریەشدا بە بردنەوە و یەکسان بوون سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکات.
پرتوگال و سربیا
لە لە ئازاری 2015 وە پێنج جار ڕووبەڕووی یەکبونەتەوە و پرتوگال هیچ یاریەکی
نەدۆڕاندوە و خاوەنی سێ سەرکەوتنە.
سانتۆس وتیشی:
نابێت یاریزانەکان بۆ یەکسانبوون یاریبکەن چونکە هتەردوولا بۆ بەدەستهێنانی
سەرکەوتن دەچنە ناو یاریگاوە بەڵام سربیا هەموو شتێک دەکەن تا بردنەوە بەدەستبهێنن
لە یاریەکەدا.