دۆناڕۆما کێشەکانی پاریس قوڵتر دەکاتەوە

PM:08:31:13/11/2021

876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆناڕۆما کێشەکانی پاریس زیاتر دەکات و بەهۆی سەرەکی نەبونی لە یانەکە نیگەرانە.

جیانلویجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوپاتیکردەوە کە بێزارە لە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی لەکاتێکدا پۆچێتینۆ کیلیۆ ناڤاس بەباشتر دەزانێت و پشتی پێدەبەستێت.

ئەو گۆڵچیە ئیتاڵیە لە لێدوانێکدادەربارەی ڕکابەری کردنی لەگەڵ ناڤاس کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: بێگومان ئەوە کاریگەری لەسەر ئاستم نابێت بەڵام بێزارم دەکات چونکە ئەوە بۆ من ئاسان نیە لەکاتێکدا ڕاهاتووک کە هەمیشە بەشێوەی سەرەکی بەشداری بکەم لە یاریەکاندا بەڵام بێگومانم ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.

هەندێک لە ڕۆژنامەکانیش ئەو لێدوانەیان وەک یەکێک لە کێشەکانی تری پاریس سان جێرمان ناوبرد دوای کێشەی پێکانەکەی میسی و بانگهێشتکردنی بۆ ڕیزی ئەرجەنتین هەروەها کێشەی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێ کە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.