پاریس جێگرەوەی مباپێی دیاریکرد

PM:07:16:13/11/2021

5728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان ڤڵاهۆڤیچی دیاریکردوە تا بیکات جێگرەوەی مباپێ لەکاتی بەجێهێشتنی یانەکەدا.

گرێبەستی کیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرماندا کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و یاریزانەکەش ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە لیۆناردۆ بەڕێوبەری وەرزشی یانە فەڕەنسیەکە ناوی دۆسان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی وەک یەکێک لەو ناوانە دیاریکردوە کە بۆ جێگرەوەی مباپێ دیاریکراوە.

لەهەمان کاتیشدا ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەکرد کە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیش چاودێری بارودۆخی یاریزانە سربیەکە دەکەن تا لە ئەگەری ڕۆشتنی هالاند گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدەن.

گرێبەستی ڤلاهۆڤیچ لە هاوینی 2023 لەگەڵ فیۆرنتینا کۆتایدێت و بەرپرسانی یانەکەش بەفەرمی ڕایانگەیاندوە کە یاریزانەکە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کە ڤلاهۆڤیچ بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا داوای مووچەیەکی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆیی دەکات.