PM:06:27:13/11/2021
1756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عاشقە 11 ساڵەکەى ڕۆناڵدۆ لە پێناو وەرگرتنی درێسى کوڕەکەى مادێرا بە 2500 پاوەند سزادرا.
ڕؤژنامەى دەیلی ستاڕی بەریتانی ئاشکرایکرد، ئەدیسۆن ویلانی ئیرلەندی و کچە هاندەرێکی
سەرسەختی ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەهۆی شکاندنی یاساکانی تایبەت بە یاریگاکانی تۆپی پێ
لە وڵاتەکەى بە 2500 پاوەند سزادرا.
دەیلی ستاڕ ئاشکراشیکرد، ئەدیسۆن
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی بی بی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کاتێک لە ڕیزی
دووەمی کورسی هاندەران دانیشتووە و سوودی لە نزیکی مەیدانی یاریگا وەرگرتووە و بە
ئامانجی بەدەستهێنانی درێسەکەى ڕۆناڵدۆ بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دایکی بەربەستەکەى
تێپەڕاندووە تا خەونەکەى بهێنێتە دی و کارەکەشی بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە.
ویلانی تەمەن 11 ساڵ ئاشکراشیکردووە، سەرەڕای تێبینیەکانی دایکی بەهۆی
ڕەفتارەکەیەوە ئامادەبووە بڕی سزاکە بدات
و دڵگران نەبووە، بەڵکۆ خۆشحاڵ بووە کە کچەکەى خەونەکەى هێناوەتە دی.
لە یاری نێوان پورتوگال و ئیرلەندای باکوور لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیال کچە هاندەرێکی سکۆتلەندی وعاشقی ڕۆناڵدۆ لە دەرفەتێکی کەم وێنەدا
چووە یاریگا و توانی خەونی بەدەستهێنانی وەرگرتنی درێسەکەى کوڕەکەى مادێرا بھێنێتە
دی