کروس وەڵامی پڕوپاگەندەکانی دایەوە

PM:05:48:13/11/2021

1040 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس ڕەتیدەکاتەوە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و دەیەوێت بۆ چەند وەرزێکی تر لە بێرنابیۆ بەردەوام بێت.

تۆنی کروسی ناوەڕاستکاری یانەى ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەى باسی لە داهاتووی خۆی کردو ڕەتیکردەوە بیەوێت لە هاوینی 2023 لە سانتیاگۆ بێرنتابیۆ بڕوات.

کرووس ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە کە باسیان لە چوونی بۆ ڕیزەکانی مانچستەر سیتی دەکەن لە پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەگەى لە هاوینی 2023 و دوو پاتیکردەوە لە مەدرید دڵخۆشە و هاوکار دەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان حەز دەکات بۆ ساڵانێک لە دوای کۆتایی گرێبەستەکەى لە بێرنابیۆ بەردەوام بێت.

ناوەندکارە ئەڵمانییەکە لەسەر پەیوەندی لەگەڵ پێرێزی سەرۆک و ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکی باش کۆیاندەکاتەوە و ئەوەش یارمەتیدەربووە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری مەدرید کەشێکی ئارام بەسەر ببەن و نەیشاردەوە کە ئەنچیلۆتی پشتگیری تەواوی دەکات، ئەوەش هۆکارە بووە تا ئاستێکی جێگیر لە یارییەکاندا پێشکەش بکات.