پێش ڕووبەڕووبوونەوەى سڕبیا پورتوگال ئەستێرەیەکى بۆ گەڕایەوە

PM:05:13:13/11/2021

864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێرناردۆ سیلڤا لە پێکان چاکبووەتەوە و بەشدارى دوایین یارى هەڵبژاردەکەى لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا دەکات.

ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، بێرناردۆ سیلڤا بەشێوەیەکى سروشتى ڕاهێنانى لەگەڵ هاوکارەکانیدا لە هەڵبژاردەى پورتوگالدا کردووە و بەتەواوى لە پێکانەکەى چاکبووەتەوە.

لیکیپ ئاماژەى بەوەکردووە، بێرناردۆ سیلڤا، کە بەهۆى پێکانەکەیەوە بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى ئیرلەندا نەکرد لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا، بەڵام بۆ یارییەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى سڕبیا لە جەولەى دەیەم لە هەمان پاڵاوتندا ئامادەیە، کە یەکشەممە لە لشبۆنە بەڕێوەدەچێت.

فێرناندۆ سانتۆسى ڕاهێنەرى پورتوگالیش دڵنیایە لەوەى هەڵبژاردەکەى سەرکەوتن بۆ جامى جیهانى بەدەستدەهێنێت و دەشڵێت "ئەقڵیەتى تیپەکەمان، کە هەردەم هەوڵى بردنەوە دەدات، نابێت گۆڕانکارى بەسەردا بێت، یەکسانبوون بەرامبەر سڕبیا یان بردنەوە بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر بۆ ئێمە هەمان ئەنجامە، بەڵام بەدڵنیاییەوە چاومان لەسەر بردنەوەیە، من دڵنیام بەشدارى لە مۆندیالدا دەکەین".

گ . ف

Bernardo Silva trains with Portugal before crunch qualifier against Serbia - in pictures