لیڤاندۆڤسکى ژمارەکەى ڕۆناڵدۆى تێپەڕاند

PM:04:03:13/11/2021

880 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى ژمارەى گۆڵەکانى لە 2021دا گەیاندە 62 گۆڵ و ژمارەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى تێپەڕاند.

لە یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئەندۆرا لە پاڵاوتنەکانى مۆندیال، لیڤاندۆڤسکى کاپتنى پۆڵەندا سێ گۆڵى تۆمارکرد، کە هەڵبژاردەکەى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.

بەم گۆڵە لیڤاندۆڤسکى کۆى گۆڵەکانى لە 2021دا لەگەڵ هەڵبژاردەکەى و یانەى بایرن میونشن بۆ 62 گۆڵ بەرزکردەوە و ژمارەکەى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى مانچستەر یونایتدى تێپەڕاند، کە ئەم لە 2014دا 61 گۆڵى تۆمارکردبوو.

ژمارەى پێوانەیى تۆمارکردنى زۆرترین گۆڵ لە ساڵێکدا، بەناوى لیۆنێل میسى ئەرجنتینى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانەوەیە، کە ئەم لە 2012دا 91 گۆڵى تۆمارکرد.

لیڤاندۆڤسکى 33 ساڵ بە هەشت گۆڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى گۆڵکارانى پاڵاوتنەکانى مۆندیالدایە و بەجیاوازى گۆڵێک لە دواى ممفیس دیپاى هۆڵەندییەوەیە.

گ . ف

Image