PM:03:39:13/11/2021
1152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕابیتەى پیشەگەرەکان، گاربین مۆگۆرۆزا لە باربۆرا کریچیکۆڤاى
بردەوە و یەکەم بردنەوەى تۆمارکرد.
لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ڕابیتەى پیشەگەرەکانى تێنسى سەر
زەوى، کە لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى دووەمدا گاربین مۆگۆرۆزاى ئیسپانى و
باربۆرا کریچیکۆڤاى چیکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
هەرچەندە مۆگۆرۆزا بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکەى
دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە سێ و شەش بە
چوار گێم بردەوە و یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەم ئەنجامە، مۆگۆرۆزا، کە لە جەولەى یەکەمدا بە کارۆلین پلیسکۆڤاى چیکى
دۆڕا، یەکەم بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەى دوو خاڵ لە
پلەى دووەمى کۆمەڵەکەیدایە، کریچیکۆڤاش دواى دوو دۆڕاندنى لەسەریەک لە پلەى چوارەم
و کۆتاییدایە و هیچ خاڵێکى نییە.
گ . ف