PM:03:07:13/11/2021
684 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ئینتەرمیلان زەرەرمەندی یەکەمی کۆرۆنایە و لە پێشەنگی یانەکانی کالچیۆدایە.
پێگەى فوتبۆڵ بینچمارک بڵاویکردەوە، یانەکانی ئیتاڵیا بە گشتی و پینج
یانەیان بە تایبەتی زەرەرمەندی یەکەمی کۆرۆنا بوون و لە وەرزی ڕابردوودا بە
ملیۆنان یۆرۆیان لەدەستداوە کگە کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە و فرۆشتنی یاریزان بە
ناچاری درووستکردوە.
پێگەکە ئاشکرایکرد، زەرەرمەندی یەکەم ئینتەرمیلان بووە، کە کۆی زیانە
داراییەکانی لە وەرزی 2020 بۆ 2021 بەهۆی کۆرۆناوە 245 ملیۆن یۆرۆ بووە و لە
ڕیزبەندی یەکەمدا دەبینرێت و بەو هۆیەشەوە بە ناچاری دەىستبەرداری هەریەک لە
لۆکاکۆ و حەکیمی بوو لە مێرکاتۆی هاوینەى ڕابردوودا.
هەروەها پێگە ئابوورییەکە زیانەکانی چەند یانەیەکی تری بڵاوکردەوە کە
زەرەرمەند بوون و یانەکانیش بریتین لە یۆڤانتۆس
بە 209 ملیۆن یۆرۆ ڕۆما بە 185 ملیۆن و میلان بە 96 ملیۆن و لازیۆش بە 24 ملیۆن.