ئەلکانترا دەگەرێتەوە کامپ نۆ

PM:02:31:13/11/2021

988 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لە پێناو جێبەجێکردنی داواکانی چاڤی دەیەوێت ئەلکانترا بۆ کامپ نۆ بگەڕینێتەوە.

ڕؤژنامەى میرەری بەریتانی ئاشکرایکرد، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بە تواناکانی تیاگۆ ئەلکانترای ناوەڕاستکاری لیڤەرپوڵ سەرسامە و داوای لە بەرپرسانی یانەکەى کردووە جارێکی تر بەرەو کامپ نۆ بیگەڕێننەوە.

میرەر ئاشکرایکرد، لە ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەست لە لایەن بەرشەلۆنەوە بۆ گواستنەوەى ئەلکانترا بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بۆ ش,ێنگرتنەوەى ئەلکانترا، تایلەر مۆرتۆنی یاریزانی تیپی دووەمی یانەکەى بانگهێشتی تیپی یەکەم دەکات بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشی دەکات.

ئەلکانترا پێشتر بۆ چوار وەرز هاوشانی چاڤی لە بەرشەلۆنەدا یاریکردووە و دواتر بە گرێبەستێک چووەتە بایرن میونشن و پاشان لە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد، هەرچەندە وەک پێویست جێگەى خۆی لە پێکهاتەى سەرەکی تیپەکەى کلۆپ نەکردووەتەوە و ئەگەری گەڕانەوەى بۆ کامپ نۆ بەدوور نازانرێت.