جامی ستۆکهۆلم.. شاپۆڤالۆڤ و تۆمی پاول گەیشتنە یاری کۆتایی

PM:01:52:13/11/2021

612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ستۆکهۆلم شاپۆڤالۆڤ و تۆمی پاول گەیشتنە یاری کۆتایی و ئۆگێر و تیافۆی ماڵئاواییان کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ستۆکهۆلم بۆ تێنسی سەرزەوی کە یارییەکانی لە سودی بەرێوەدەچێت، دینیس شاپۆڤالۆڤی کەنەدی رووبەڕووی فێلیکس ئۆگێری هاونیشتمانی بوەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی شاپۆڤالۆڤ کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و حەوت بە پێنج بوون.

لە هەمان قۆناغدا، تۆپی پاولی ئەمریکی بەرامبەر فرانسیس تیافۆی هاونیشتمانی یاریکرد و بە زەحمەت و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، شاپۆڤالۆڤ و تۆپی پاول سەرکەوتیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا و فێلیکس ئۆگێر و تیافۆی ماڵئاواییانکرد.

خ . ک