دی برۆین: ئازاری پێکانەکەم بێزاری کردووم

PM:01:08:13/11/2021

1028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی برۆین دوپاتیکردەوە پێکانەکەی کاریگەری گەورەی کردوەتە سەر ئاستی و کاتی زیاتری دەوێت بۆ چاکبونەوەی تەواوی.

کیڤن دی برۆینی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەلجیکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بلاویکردەوە، زۆربەی کاتەکان هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە پاژنەی پێیدا کە ئەوەش پێکانێکە لە وەرزی رابردوودا تووشی بوە.

دی برۆین وتی: پێکانەکەی پاژنەی پێم زۆر قورس نیە و دورینەخستومەتەوە لە یاریگاکان بەڵام کاریگەری راستەوخۆی هەبوە لەسەر ئاستم لەڕووی جەستە و هێزمەوە.

وتیشی: لە دوای پشووی هاوینە کەمێک هەستم بە ئازار کرد و پاشان لە سەرەتای وەرزدا نزیکبو لەوەی بێهیوابم و دەمناڵاند بەهۆی ئازاری زۆرەوە .

ئامەژی بەوەشدا، بە تێپەڕبوونی کات هەستم بە باشبوون دەکرد و لە ئێستاشدا پێویستم بە کەمێک کاتی زیاتر بۆ ئەوەی بەتەواوی ئەو ئازارە تێپەڕێنم و بگەڕێمەوە ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆم.

خ . ک