باسکەی ئەوروپا.. ڕیاڵ مەدرید بردیەوە و بایرن میونشن دۆڕا

PM:12:45:13/11/2021

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید و میلانۆ بردنەوەیان بەدەستهێنا و بایرن میونشن بە مۆناکۆ دۆڕا.

لە هەفتەی نۆیەمی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر زالگرێس کاوناسی لیتوانی یاریکرد.

ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی 13 خاڵ و بە ئەنجامی 95 بە 82 خاڵ یاریەکەی لە کاوناس بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بوە میوانی یانەی مۆناکۆی فەرەنس و بە ئەنجامی 71 بە 94 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند، ئارمانی میلانۆی ئیتاڵیش رووبەڕووی فەنارباخچەی تورکی بوەوە و بە جیاوازی 25 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، ئارمەنی میلانۆ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا و ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمدایەا، مۆناکۆ و بایرن میونشن پلەکانی هەشتەم و چواردەیان گرتوە.

خ . ک