میلان گرێبەستی سێ یاریزانی نوێدەکاتەوە

PM:12:12:13/11/2021

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان بە نیازە گرێبەستی سێ یاریزانی یانەکەی نوێبکاتەوە لە پێناو پارێزگاری کردنیان لە هەوڵی یانەکانی تر.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ترسیان هەیە لە هەوڵەکانی یانە گەورەکانی ئەوروپا لە پەلکێشکردنی سێ یاریزانی یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانی یانەکەی بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێبکات و لە ڕیزەکانی یانەکەیان بیانهێڵنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سێ یاریزانەی کە یانەکە دەیەوێت پارێزگاریان لیبکات تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری چەپ و ئیسماعیل بن ناسری ناوەراستکار و رافاێل لیاوی هێرشبەرن.

ڕونیشیکردوەتەوە، گرێبەستی ئەو سێ یاریزانە لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت و بەرپرسانی یانەکە بەنیازن درێژتری بکەنەوە تا ساڵی 2026 بە شێوەیەک کە مووچەی ساڵانەی تیۆ بۆ چوار ملیۆن و لیاو بۆ سێ ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە لەگەڵ بڕێک پاداشت و زیادکردنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان.
خ . ک