AM:11:24:13/11/2021
676 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچینی دوپاتیکردەوە تووشی ئاستەنگی بوون بەرامبەر سویسرا و شایستەی
بردنەوەش بوون لەو یاریەدا.
دوای یەکسانبوونی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سویسرا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال،
ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە تایمی
یەکەمدا تووشی ئاستەنی بوین بەرامبەریان بەتایبەت دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەیان.
مانچینی وتی: لە تایمی دووەمدا یاریزانەکانم ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و
چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان درووستکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی
گۆڵی بەرامبەر.
وتیشی: لە یاری چوون و گەرانەوەدا دوو لیدانی سزامان لەدەستداوە بەرامبەر
سویسرا و ئەوەش هەموو کاتێک لە تۆپی پێدا ئەگەری ڕوودانی هەیە، جۆرجینیۆ متمانەی
زۆری بەخۆی هەبوو و دەیویست لێدانی سزاکە جێبەجێبکات و منیش پشتگیری ئەو دەکەم و
یەکێکە لە باشترین ئەو یاریزانانەی کە لە لێدانی سزادا شارەزایە.
ڕونیشیکردەوە، لە یاری داهاتوودا بۆ رووبەڕووبونەوەی ئیرلەندای باکوور
پێویستە زۆرترین ژمارەی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرجەم ئەو هەلانەی بۆیان دەرەخسێت
لەدەستی نەدەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال بەدەستبهێنن.
خ . ک