AM:10:51:13/11/2021
888 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیباس دوپاتیکردەوە کە پێرێزی لا خۆشەویست نییە و هۆکارێک بوە بۆ کشانەوەی
بەرشەلۆنە لە سندوقی نێودەوڵەتی.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، خافێر تیباسی سەرۆکی
ڕابیتەی لالیگا دوپاتیکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هۆکای
سەرەکی بو لە کشانەوەی بەرشەلۆنە لە وەرگرتنی یارمەتی دارایی لە سندوقی نێودەوڵەتی
سی ڤی سی و پەیمانی ئەوەی پێدابوون کە هاوکارییان بکەت لە مانەوەی میسی لە
یانەکەیاندا.
تیباس وتی: من مەدریدیم بەڵام یەکێک نیم لەو کەسانەی کە پێرێزی سەرۆکی
یانەکەم خۆشبوێت چونکە پرۆژەی سوپەرلیگ زیانێکی گەورەی لە ڕیاڵ مەدرید دا کە
پرۆژەی سەرۆکی ئەو یانەیە بو لەبەرئەوەی هەندێک جار ڕەخنەی لێدەگرم.
وتیشی: سوپەرلیگ پرۆژەیەکی خۆ پەرستی بوو لەبەرئەوەی کاری دەکرد لەسەر
چەندین یاری چارەنووسساز و مانەوەی یانە گەورەکان لە لوتکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە ڕازیبوو بە وەرگرتنی
یارمەتی دارایی سندوقی نێودەوڵەتی بەڵام پێرێز پەشیمانی کردەوە چونکە ئەو کەسێکە
دەیەوێت قسەی خۆی زاڵ بکات بەسەر یانەکانی تریشدا.
خ . ک