AM:10:19:13/11/2021
1616 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پزیشکەکانی ڕیاڵ مەدرید بێهیوابوون لە هازارد و یانەکەش دەیانەوێت
بەستبەرداری بن.
ئیدین هازارد لەو کاتەی پەیوەندیکردووە بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە
نەیتوانیوە بونی خۆی بسەلمێنێت و ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەشبکات و زۆربەی
کاتەکان بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دورکەوتوەتەوە.
ڕۆژنامەت لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، پزیشکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید
ئیسپانی بێهیوابوون لە هازارد و لەو بروایەدان پێکانەکەی ئەو یاریزانە چاکبونەوەی
قورسە و پێویستی بە نەشتەرگەری گەورە هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەش دەیانەوێت دەستبەرداری
یاریزانە بەلجیکیەکە ببن و چاوەڕێی گرێبەستێکی گونجاو دەکەن کە پێشکەشیان بکرێت بۆ
فرۆشتنی هازارد.
ڕونیشیکردوەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەریش هازاردی پشتگوێخستوە و زیاتر
پشت بە هەریەکە لە لوکاس ڤاسکێز و ئەسێنسیۆ و ڕۆدریگۆ دەبەستێت چونکە ئەم
یاریزانانە لە توانایاندایە بەرگریش بکەن.
خ . ک