پاڵاوتنی مۆندیال.. ئەمریکا لە مەکسیکی بردەوە

AM:09:53:13/11/2021

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەمریکا لە مەکسیکی بردەوە و هندۆراس و کۆستاریکا توووشی شکست بوون.

لە جەولەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی کۆنکاکاف بۆ مۆندیالی قەتەر، لە یاری لوتکەدا هەڵبژاردەی ئەمریکا میوانداری هەڵبژاردەی مەکسیکی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەمریکا کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 74 و 85 ویستۆن مەکینی و کریستیان پۆلیسیچ تۆماریان کرد.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی هندۆراس بەرامبەر پەنەما یاریکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند، کەنەداش بە تاکە گۆڵێک لە کۆستاریکای بردەوە، سلڤادۆر و جامایکاش رووبەڕووی یەکبونەوە و بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بەم ئەنجامانە، ئەمریکا بە 14 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ مەکسیکی دووەم، کەنەداش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە،پەنەماش بە 11 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

خ . ک