پاڵاوتنی مۆندیال.. ئەرجەنتین لە ئۆرۆگوای بردەوە

AM:09:23:13/11/2021

1308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور ئەرجەنتین بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە مۆندیال نزیکتربوەوە.

لە کۆتا یاری جەولەی 13ی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریەکی بەهێزدا بوە میوانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئەرجەنتین کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش ئەنخێل دی ماریا لە خولەکی حەوتی تایمی یەکەمدا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە، ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی پاڵاوتنەکەدا دبینرێت، ئۆرۆگوای خاوەنی 16 خاڵە و لە پلەی شەشەمدایە.

لە جەولەی 14ی داهاتوودا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل لە یاری لوتکەدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە و ئۆرۆگوای بەرامبەر بۆلیڤیا یاریدەکات.

خ . ک