AM:08:55:13/11/2021
1372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال فەرەنسا میوانداری کازاخستان دەکات و
هۆڵەنداش بەرامبەر مۆنتینیگرۆ یاریدەکات.
پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ
کاتژمێر پێنجی ئێوارە هەڵبژاردەی بۆسنەوهەرسک رووبەڕووی هەڵبژاردەی فنلەندا دەبێتەوە.
لە کاتژمێر هەشتی شەویشدا، هەڵبژاردەی نەرویج لە یاریگای خۆی میوانداری
هەڵبژاردەی لاتڤیا دەکات و تورکیا و جەبەل تاریق رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکی شەویشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پێناو پارێزگاری
کردن لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی چوارەم بەرامبەر هەڵبژاردەی کازاخستان
یاریدەکات.
لە هەمان کاتدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی
هەڵبژاردەی مۆنتینگرۆ و بەلجیکا و وێڵزیش رووبەڕووی ئستۆنیا و بیلاڕوسیا دەبنەوە.
خ . ک