AM:12:45:13/11/2021
1380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال ئینگلتەرا پێنج گۆڵی لە ئەلبانیا
کرد و پۆڵەنداش لە ئەندۆرای بردەوە.
لە کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی
٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی ئەلبانیای
کرد.
یاریزانانی ئینگلتەرا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە
تایمی یەکەمدا توانیان پێنج گۆڵ تۆماربکەن لە خولەکەکانی ٩ و ١٨ و ٢٨ و ٣٣ و ٤٥ کە
سێ گۆڵیان هاری کەین تۆماریکرد و هاری ماگوایەر و جۆردان هندرسۆن دوو گۆڵەکەیی
تریان کرد و یاریەکەشیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەکەیان کۆتایی
پێهێنا.
لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە چوار گۆڵ
بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئەندۆرا بەدەستهێنا، گۆڵەکانیش لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ
و جۆزویاک و میلیک تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامانە، ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە
پێشەنگی کۆمەڵەکەیدا دەبینرێت، پۆڵەنداش ٢٠ خاڵی هەیە و لە دووەمی ڕیزبەندیدایە.
خ . ک