AM:12:44:13/11/2021
1404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال ئیتاڵیا و سویسرا بە گۆڵێک
یەکسانبوون و دانیمارک لە دورگەکانی فارۆی بردەوە.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢،
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری هەڵبژاردەی سویسرای کرد.
هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی بەرز و یاریەکی بەهێزیان
پێشکەش کرد، لە خولەکی ١١ سیلڤان ڤێدمیر گۆڵێکی بۆ سویسرا کرد، لە خولەکی ٣٤
جیۆڤانی دی لۆرێنرۆ گۆڵی بۆ یەکسانی بۆ ئیتاڵیا تۆمار کردەوە و لە خولەکی ٩٠شدا
جۆرجینیۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا و نەیتوانی گۆڵی دووەم بۆ ئیتاڵیا تۆمار بکات و
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵیک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، ئیتاڵیا بە ۱٥ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی
سێیەمدا مایەوە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ سویسرای دووەمی ریزبەندی.
لە یاریەکی تردا، هەڵبژاردەی دانیمارک رووبەڕووی
دورگەکانی فارۆ بوەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک