PM:09:37:18/06/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدیگۆ بە چابی ئەلۆنسۆی وتووە یان لە جامی جیهانیی یانەکاندا
بەسەرەکی یاریدەکەم یان دەستبەجێ یانەکە جێدەهێڵم.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید، راهێنەرەکە
ئاگادارکردنەوەیەکی روونی لە رۆدریگۆوە پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی کە دەیەوێت لە جامی
جیهانی یانەکاندا بەسەرەکی یاری بکات، ئەگەر نا ئەم هاوینە بڕیاری رۆیشتن لە ریاڵ
مەدرید دەدات.
یاریزانە بەرازیلییەکە دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام
مەرجی ئەوەیە کە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەی ئەلۆنسۆ بێت، بەتایبەتی لە هێڵی
باڵی راستدا، کە هەمیشە یاریزانی سەرەکی بووە لە سەردەمی کارلۆ ئەنچێلۆتیدا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە رۆدریگۆ هەڵوێستی خۆی راستەوخۆ بە راهێنەرە
باسکییەکە راگەیاندووە، تاوەکو بتوانێت بڕیاری گونجاو بدات، ئەگەر ئەلۆنسۆ بڕیاری دا لە جامی جیهانیی
یانەکاندا بەسەرەکی یاری پێ نەکات، ئەوا رۆدریگۆ ئەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت،
چونکە متمانەی بەڕۆڵی خۆی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێدا نامێنێت.
ئەگەر رۆدریگۆ بڕیاری رۆیشتن بدات، پێشبینی دەکرێت روو لە
پرێمەرلیگی ئینگلیزی بکات، کە یانە گەورەکانی وەک ئارسیناڵ، چێڵسی و مانچێستەر
سیتی گرنگییەکی زۆر بە تواناکانی دەدەن.