ریاڵ مەدرید گۆڵچییەکی خولی ئینگلزی دەگوازێتەوە

PM:10:33:12/05/2025

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت ڕایا لە ئارسناڵ بگوازیتەوە و بیکاتە شوێنگرەوەی هەمیشەی کۆرتوا.

یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گەورەترین گۆڕانکاری لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا ئەنجام بدەن و قەرەبووی شکستی ئەم وەرزەیان بکەنەوە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی دەیەوێت گۆڵچییەک بگوازێتەوە بۆئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کۆرتوا و لە ساتی رۆیشتنی ئەو ئەستێرە بەلجیکییەدا تووشی کێشە نەبنەوە لەو پێگەیەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە ریاڵ مەدرید داڤید ڕایای لە ئارسناڵ، وەک بژاردەیەکی گونجاو دیاریکردووە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا هەوڵی گواستنەوەی بدات.

زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە یانەی شاهانە ئامادەیە زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند لە کڕینی ئەو گۆڵچییە ئیسپانییەدا خەرج بکات.

گواستنەوەی ڕایا لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە ئاسان نابێت چونکە یەکێکە لەو یاریزانانەی بەشێکی گرنگی پلانەکانی میکێل ئارتێتای راهێنەر پێک دێنێت.

گرێبەستی داڤید ڕایا لەگەڵ ئارسناڵ لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و لەگەل گەنەرز لەم وەرزەدا بەشداری 53 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 18 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.