PM:03:56:30/04/2025
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئارەزوی گواستنەوەی جۆب بێلینگهام دەکات و
ئامادەیە زیاتر لە 21 ملیۆن پاوەند لە کڕینیدا خەرج بکات.
جۆبی بێلینگهامی برای جود بێلینگهام بەهۆی ئاستە
بەرزەکەی لەگەڵ سەندەرلاند پێشکەشی دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی
راکێشاوە بەتایبەت یانەی ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی شاهانە
ئامادەن جۆب بگوازنەوە ریزەکانیان و داواییان لە براکەی کردووە هەماهەنگی دروست
بکات بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە تەمەنە کەمەکەی جۆب بێلینگهام
کە تەنها 19 ساڵە وای لە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە، بڕیاری گواستنەوەی بدەن و
ئامادەن زیاتر لە 21 ملیۆن پاوەند لە کڕینیدا خەرج بکەن.
گرێبەستی ئەستێرە لاوەکە لەگەڵ سەندەرلاند لە حوزەیرانی
ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و مێرێنگی بۆ کڕینی پێویستی بە بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەو
یانە ئینگلیزییە.
جۆب بێلینگهام لەم وەرزەدا لەگەڵ سەندەرلاند بەشداری 39
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی
باش پێشکەش بکات.