یانەیەکی سعودی هەوڵی گواستنەوەی ئۆنانا دەدات

PM:12:45:27/04/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی نیۆم هەوڵی گواستنەوەی ئۆنانا دەدات و مان یونایتدیش بەدوای جێگرەوەی گۆڵچییەکەدا دەگەڕێت.

ئۆنانای گۆڵچی مان یونایتد لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە کرد و ئاستی بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینیووە، لەم وەرزەش لە چەند یارییەک هەڵەی کردووە و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە درووست کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەنگۆ لەسەر داهاتووی درووست ببێت.

ماڵپەڕی فۆت مێرکاتۆش بڵاویکردووەتەوە، یانەی نیۆم ئێس سی کە بڕیارە وەرزی داهاتوو بگاتە خولی رۆشەنی سعودی، گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و هەوڵدەدات ڕازی بکات بۆ گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە.

مانچستەر یونایتد لە ئێستاوە دەستیکردووە بە سەیرکردنی بژاردەکان بۆ جێگەکەی ئۆنانا، لە ئێستادا پەیوەندییان لەگەڵ گریگۆر کۆبێلی گۆڵچی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە هەیە بەڵام بێ گومان یانەکە چەندین گۆڵچی تریش بۆ گواستنەوە لەبەرچاو دەگرێت.