AM:10:46:27/04/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانییەوە
دەکات و ستایشی کۆبارسی و کۆندیشی کرد.
پاش بردنەوەیان لە ریاڵ مەدرید، هانسی فلێکی
راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، زۆر شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات، شێوازی یاریکردن و
گەڕانەوەیان بۆ نێو کەشی یارییەکە و بردنەوەکەیان زۆر نایاب بووە.
وتیشی: بردنەوەی نازناو لە یارییەکی وەک کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هەمیشە تایبەتە،
دڵخۆشم بۆ یاریزانەکانم و ئەو 26 هەزار هاندەرەی بەرشەلۆنە کە لە یاریگادا بوون،
شایەنی ئەم نازناوە بوون.
راشیگەیاند، لە ئێستادا دەبێت ئاهەنگ بگێڕن و
پاشان دەستبکەن بە چاک بوونەوە و ئامادەکاری بۆ یارییەکانی تر، بردنەوەی سێ نازنازەکەی ئەم وەرزە بۆ ئەوان
ئەگەرێکە و هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانیان دەدەن.
باسی لەوەشکرد، کۆبارسی تەمەنێکی کەمی هەیە
بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، کۆندیش سەرەڕای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە
چەندین هەلی ریاڵ مەدریدیشی پوچەڵکردووەتەوە.
وتیشی: پاش یارییەکە ئەنچیلۆتی پیرۆزبای لێکردم، هیوادارم
لە میونشنیش لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەم جۆرە ئاهەنگ بگێڕین بەڵام سەرەتا
پێویستە لە ئینتەر میلان ببەینەوە.