خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ و چێڵسی بردیانەوە و مان یونایتد دۆڕا

PM:06:03:20/04/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بردنەوەی بەسەر ئێپسویچ بەدەستهێنا و مان یونایتد بە ولڤەرهامپتۆن دۆڕا و چێڵسی لە دوا خولەکدا بووە خاوەنی سێ خاڵ.

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێپسویچ تاون.

تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لیاندرۆ ترۆسارد و گابرێل مارتینێلی لە خولەکەکان 14 و 28 تۆماریانکرد، لە خولەکی 32شدا دایڤسی یاریزانی ئێپسویچ کارتی سووری پێدرا.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 69 و 88 ترۆسارد و نوانێری دوو گۆڵی تریان بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی چێڵسی رووبەڕووی فولهام بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، مانچستەر یونایتدیش بە ولڤەرهامپتۆن دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، چێڵسی 57 خاڵی هەیە و چووە پلەی چوارەم، فولهام و مانچستەر یونایتد لە پلەکانی نۆیەم و چواردە دەبینرێن.

خ . ک