PM:08:22:01/04/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن ئامادەیە بە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ گاکپۆ
لە لیڤەرپوڵ بگوازێتەوە ریزەکانی.
ئاستە بەرزەکەی کودی گاکپۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی
لیڤەرپوڵ پێشکەشی دەکات سەرنجی بەرپرسانی یانەی بایرن میونشی بۆخۆی راکێشاوە و
ئامادەن لە مێرکاتۆی داهاتوودا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە
لە بەرامبەر کڕینی ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.
گواستنەوەی گاکپۆ بۆ بایرن ئاسان نابێت چونکەم لەم
وەرزەدا یەکێکە لەو یاریزانانەی لە پلانەکانی ئارنی سڵۆتە بەبەردەوامی و قورسە لیڤەرپوڵ
بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.
گرێبەستی گاکپۆ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە حوزەیرانی
ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ لیڤەرپوڵ ناتوانێت لەگەڵ بایرن میونشن
گفتوگۆ ئەنجام بدات.
کودی گاکپۆ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بەشداری 119 یاری
کردووە و لەوماوەیە توانیوێتی 39 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پیشکەش
بکات.
جۆمان سدیق