پاریس و ریاڵ مەدرید ڕکابەری کڕینی یاریزانێک دەکەن

PM:03:03:23/03/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی کۆناتی بەرگریکاری لیڤەرپووڵ دەکەن.

ئیبراهیما کۆناتێ لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش دەکات، ئەمەش سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی کۆناتێ دەربڕیوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو یانە بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەستێک بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لە هاوینەدا پێشکەش بکەن.

هاوینی 2025 دوایین چانسی لیڤەرپوول دەبێت بۆ ئەوەی سوود لە فرۆشتنی کۆناتێ وەربگرێت، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، لەهەمان کاتدا لیڤەرپوول دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ گەیشتن بە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆناتێ، بەڵام هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 124 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق