فەرمی.. میلان گرێبەستی کاێری درێژکردەوە

PM:11:17:27/10/2021

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گرێبەستی سیمۆن کاێری بەرگریکاری یانەکەی بۆ دوو ساڵیتر و تا هاوینی 2024 نوێکردەوە.
سیمۆن کاێر لە 2020ەوە پەیوەندیکردووە بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە و گرێبستەکەی پێشووی لە هاوینی 2022 کۆتاییدەهات.
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، گرێبەستی سیمۆن کاێری بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا هاوینی 2024 نوێکردوەتەوە.
یانەکە ڕایگەیاندوە، کاێر کەسایەتیەکی گەورەی لەناوەوە و دەرەوەی یاریگادا هەیە و بوەتە نمونەیەکی جوان لە تۆپی پێدا و بەو هۆکارەش ناوی چوەتە ناو ئەو 30 یاریزانەی پاڵیوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ.
سیمۆن کاێر تا ئێستا بەشداری 66 یاری لەگەڵ یانەی ئەی سی میلاندا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.
خ . ک