ڕۆناڵدۆ لێی قەوما

PM:10:48:27/10/2021

11804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ بەهۆی پێشێلکردنی یاساوە دەبێت بەشێک لە ڤێلاکەی بڕوخێنێت.

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی کێشەیەکی نوێ بوەتەوە .

ڕادیۆکە ئاشکرایکردووە، ڕۆناڵدۆ ناچار کراوە بەشێک لە ڤێلاکەی بڕوخێنێت کە لە پورتوگال دروستیکردووە بەهۆی پێشێلکردنی یاساوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆناڵدۆ لە ماوەی رابردوودا مۆڵەتی وەرگرتووە بەمەبەستی درووستکردنی ڤێلایەک و مۆڵەتی پێدراوە بەلام دواتر دەرکەوتووە یاریزانەکە یاریگایەکی تێنس و چەند بەشێکی تری درووستکردووە بێ ئەوەی لایەنەکان ئاگادار بکاتەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، مانگی سێی ساڵی داهاتوو دیاریکراوە وەک دوا کات بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ ئەو بەشە نایاساییە بروخێنێت کە بڕی تێچووەکەشی دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار یۆرۆیە.

خ . ک