PM:10:00:27/10/2021
940 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا
بەرشەلۆنە شکستی هێنا بەرامبەر رایۆ ڤایۆکانۆ و سیڤیلیەش لەگەڵ مایۆرکا یەکسانبوو
لە هەفتەی 11ی
خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ڕایۆ ڤایۆکانۆ
بوەوە.
لە خولەکی 30 دا
رادمێل فالکاو گۆڵێکی بۆ رایۆ ڤایۆکانۆ تۆمارکرد، لە خولەکی 72 دا مێمفیس دیپای
لێدانێکی سزای لەدەستدا و نەیتوانی ئەنجامەکە بۆ بەرشەلۆنە یەکسانبکاتەوە و
یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ڤایۆکانۆ کۆتاییهات.
لە یارییەکی تردا،
یانەی سیڤیلیە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا و بە گۆڵێک
لەگەڵیدا یەکسانبوو.
بەم ئەنجامانە،سیڤیلیە
بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی، بەرشەلۆنەش 15 خاڵی
هەیە و لە نۆیەمدایە.
خ . ک