لیستى دزەپێکراوى ئەنجامى دەنگدانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون بڵاوکرایەوە

PM:05:07:27/10/2021

13388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێى وێنەیەکى دزەپێکراو، لیڤاندۆڤسکى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى بەدەستهێناوە و لیۆنێل میسیش لە پلەى دووەمدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەیەکى دزەپێکراوى ئەنجامى دەنگدانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسى بڵاوکراوەتەوە، کە بەروارى 25ى ئەم مانگەى لەسەرە.

بەپێى لیستە دزەپێکراوەکە، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى هێرشبەرى بایرن میونشن بە 627 دەنگ پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە و لە پێش لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى پاریس سان جێرمانى پلەى دووەمەوەیە، کە خاڵەکانى ئەم دەرنەکەوتووە.

کەریم بنزیمەى فەڕەنسى و محەمەد سەڵاحى میسڕى و جۆرجینۆى ئیتاڵیش بەدواییەکدا پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

لە پلەى شەشەم تا دەیەمیشدا، بەدواییەکدا کیلیان مباپێ و نگۆلۆ کانتێى فەڕەنسى و ئیرلینگ هالاندى نەرویجى و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و کیڤن دى برۆینى بەلجیکى دەبینرێن.

بڕیارە 29ى مانگى داهاتوو گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ لە ئاهەنگێکى تایبەتدا بەفەرمى باشترینەکانى 2021 ئاشکرابکات، کە باشترین یاریزانى کوڕان و کچان و باشترین گۆڵچى و باشترین یاریزانى لاون.

گ . ف

Image