مارکا: میسی خەڵاتی باڵۆن دۆری یەکلاکردەوە

PM:02:48:27/10/2021

1096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێبڕکێی تۆپی ئاڵتونی بەردەوامە و میسی پاڵیوراوی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

ڕۆژنامەى مارکا ڕاپرسییەکی بۆ پاڵێوراوانی تۆپی ئاڵتونی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی کرد و بە پێی ڕاپرسییەکە میسی ئەستێرەى پاریس سان جێرمان ڕێژەى لە سەدا 34 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەریشدا بنزیمەى یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بە ڕێژەى لە سەدا 26 لە پلەى دووەم دێت و لیڤاندۆڤسکیش لە بارین میونش ڕێژەى لەسەدا11ی دەنگدەرانی وەرگرتووە.

مارکا ئاشکرایکرد، چانسی میسی لە پاڵیوراوەکانی تر زیاترە و خاوەن شەش تۆپی ئاڵتونی لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی جامی شاو لەگەڵ ئەرجەنتینیش پاڵەوانی کۆپا ئەمریکایەو 40 گۆڵی لە 2021 دا تۆمارکردووە سەرەڕای 14 ئەسیست لە 48 یاریدا.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەى بەوەشدا، 29 ی مانگی داهاتوو لە پاریسی فەڕەنسا ئاهەنگی خەڵاتەکە بەڕێوە دەچێت و ڕکابەرییەکەش تەنها لە نێوان ئەو سێ یاریزانەدا دەبێت کە ڕیژەى زۆری دەنگی ڕاپرسییەکەیان وەرگرتووە و پێشبینی ناکرێت ڕۆناڵدۆی هێرشبەری مانچستەر یونایتد نازناوەکە بباتەوە کە خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتونی بووە لە ڕابردوودا.