یۆڤانتۆس پلانی
داناوە گرێبەستی مۆراتا نەکاتە هەمیشەیی لە پێناو پەلکێش کردنی یەکێک لە ئیکاردی و
ڤیلاهۆڤیچ.
یانەی یۆڤانتۆس لە
هاوینی 2020دا بە خواستن بۆ ساڵێک بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ ئەلڤارۆ مۆراتای
گواستەوە ریزەکانی لەگەڵ مافی کرینەوەی بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ.
ڕۆژنامەی لاگازێتا
دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەنیازن
داواکارییەک پێشکەشی یانەی ئەتلەلتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بکەن بەمەبەستی کەمکردنەوەی
بڕی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە،
ئەم هەنگاوەی یۆڤانتۆس لە پێناوی ئەوەدایە یانە ئیسپانیەکە بە داواکارییەکەیان
ڕازی نەبێت و دواتر ئەو بڕە پارەی بە نیاز بوون لە مۆراتادا خەرجی بکەن لە
گواستنەوەی یەکیک لە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری پاریس سان جێرمان یان ڤیلاهۆڤیچی
هێرشبەری فیۆرینتینا خەرجبکەن.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەگەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕازیبن بە داواکارییەکی یۆڤانتۆس ئەوا یانە
ئیتاڵیەکە نایەوێت هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی مۆراتادا خەرجبکەن و لەو کاتەدا
ویستۆن مەکینی دەداتە یانە ئیسپانیەکە.
خ . ک