AM:11:27:27/07/2021
3340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مینۆتا
ڕایگەیاند میسی دوای بەدەستهێنانی جامی کۆپا ئەمریکا لە باشترین ساتەکانی ژیانی
پیشەگەریدایە.
سیزار
مینۆتی ڕاهێنەری پێشووی ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی
ئەرجەنتینی ئاستێکی بەرزی لە کۆپا ئەمریکا پێشکەش کرد و بەپەرۆشم بۆ بینینی ئەگوێرۆ
بە درێسی بەرشەلۆنەوە.
سیزار
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی وتی: میسی لەباشترین
ساتەکانی ژیانی پیشەگەریدایە و لە لایەنی دەرونی و جەستەیی و بەهێزە ماوەیەکی زۆرە
توشی پێکانی مەترسی نەبووە, ئەمڕۆ باشترین کاتی میسیە چونکە دڵخۆشە.
مینۆتی
وتیشی: میسی بەپێچەوانەی یاریزانانی تری تۆپی پێوەیە ئەو وادەکات یاریەکان
ببەیتەوە و هۆکارێکە تا هاوڕێکانی بەشێوەیەکی باشتر یاری بکەن , زۆر قورسە وەک
میسی بیت.
دەربارەی
ڕووداوەکانی کۆپا ئەمریکا مینۆتا ئاماژەی بەوەدا کە میسی بەشێوەیەک دەرکەوت کە
هەرگیز وانەبینرابوو , ئەو تەنها بەهۆی نازناوەکەوە دڵخۆش نیە بەڵکو لەبەرئەوەیە
کە کەسانی دەوروبەری خۆشیاندەوێت.
هەروەها
وتی: ئەگەر مارادۆنا لەژیاندا بوایە ئەوا بەدڵنیاییەوە زۆر دڵخۆش دەبوو بە
بردنەوەی ئەو نازناوە و بێگومان باوەشی بە میسیدا دەکرد و هەردووکیان دەگریان.