کلاسیکۆی فەڕەنسا بە یەکسانبوون کۆتایی هات

PM:11:48:24/10/2021

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە لیگ وەنی فەڕەنسی کلاسیکۆی ڤیلدڕۆمی یاریگای مارسیلیا بە یەکسانبوونی سپی کۆتایی هات.

لە دوایارییەکانی هەفتەى 11یەمی خولی پلەیەکی یانەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ، یانەى مارسیلیا لە کلاسیکۆی فەڕەنسا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

تایمی یەکەمی یاری نێوان هەردوو یانە پاش هەوڵی هێرشبەرانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بە یەکسان بوون کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمیشدا سیناریۆی تایمی یەکەم دووبارە بووەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی یارییەکە ڕووینەدا و تەنها حاڵەتی دەرکردنی حەکیمی نەبێت بە کارتی سوور لە خولەکی 57 دا و سەرئەنجام یاری کلاسیکۆی مارسیلیا و پاریس بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەو یەکسانبوونەش پاریس بە 28 خاڵ لە لوتکەدا مایەوە و مارسیلیاش 18 خاڵ لە پلەى چوارەدا دەبینرێت.