PM:09:11:24/10/2021
656 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ڕوما
سەرکەوتنە یەک لە دوایەکەکانی ناپۆلی ڕاگرت و مۆرینۆش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە یارییەکی
هەفتەى نۆیەمی یانە پلەیەکەکانی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، یانەى ڕۆما لە ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری یانەى ناپۆلی کرد.
بە درێژایی 90
خولەکی یارییەکە هێرشبەرانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا تا تۆڕی گۆڵی یەکتر
بهەژێنن، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان شکستیان هێنا و سەرئەنجام یارییەکە بە
یەکسانبوونی سپى کۆتایی هات و لەو یارییەشدا مۆرینۆ لە خولەکی 81 بە کارتی سوور
کرایە دەرەوە.
سەرەڕای ئەو
یەکسانبوونەش ناپۆلی بە 25 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و ڕۆماش بە 15
خاڵ لە پلەى چوارەدا دەبینرێت.