PM:07:22:26/07/2021
1820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەولێر بە دۆڕاندنەوە کۆتایى بە خولى نایابى عێراق هێنا و لەگەڵ زەورا بە
گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ توشى شکست بوو.
لە هەفتەى 38 و کۆتایى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە
یاریگاى فرانسۆ هەریرى تایبەت بەخۆى، میواندارى یانەى زەوراى کرد.
هەولێرى خاوەن یاریگا بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند و تاکە
گۆڵەکەشى لە خولەکى 62دا نیاز محەمەد تۆماریکرد، سێ گۆڵەکەى زەوراش لە خولەکەکانى 12
و 90 و 93دا لەلایەن عەلا عەبدولزەهرە دوو گۆڵ و حسێن عەلییەوە تۆمارکران.
بەم ئەنجامە، هەولێر بۆ 14یەم جار توشى شکست هات و دواى 10 بردنەوە و 14
یەکسانبوونیش بە 44 خاڵ لە پلەى 12ى ڕیزبەندی خولەکەدایە، زەوراش لە پلەى
دووەمدایە و 75 خاڵى هەیە.
گ . ف