چامپیۆنز لیگ.. بایرن میونشن بەنفیکای شۆککرد

AM:12:02:21/10/2021

904 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی بایرن میونشن لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و لە بەنفیکای بردەوە.
لە کۆمەڵەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی یانەی بەنفیکای پورتوگالی بوەوە.
لە تایمی یەکەمدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا بایرن میونشن چوار گۆڵی لە ڕێی لیرۆی سانێ دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسکی و ئیڤەرتۆن بە هەڵە خۆیان تۆمارکرد و یاریەکەیان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا دەبینرێت، بەنفیکا چوار خاڵی هەیە و لە دووەمی ڕیزبەندیدایە.
خ . ک