چامپیۆنز لیگ.. مانچستەر یونایتد ڕیمۆنتادای بەسەر ئەتڵانتا کرد

PM:11:53:20/10/2021

1272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ مانچستەر یونایتد ڕیمۆنتادای بەسەر ئەتڵانتا کرد و یۆنگ بۆیز بەرامبەر ڤیاڕیاڵ شکستی هێنا.
لە کۆمەڵەی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەتڵانتا کۆتاییهات، گۆڵەکانیش بازالیچ و دیمیرال تۆماریانکرد.
لەتایمی دووەمدا، مانچستەر یونایتد ڕیمۆنتادای کرد و سێ گۆڵیان لە ڕێی مارکۆس راشفۆرد و ماگوایەر و ڕۆناڵدۆوە تۆمارکرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەتڵانتا بردەوە.
لە هەمان کۆمەڵەدا، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی یۆنگ بۆیزی سویسری و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، مانچستەر یونایتد بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا دەبینرێت، ڤیاڕیاڵ و ئەتڵانتا بە چوار خاڵ لە دووەم و سێیەمدان و یۆنگ بۆیز بە سێ خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک