فەرمی.. ئانسو فاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردەوە

PM:10:59:20/10/2021

620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی ئانسو فاتی تا هاوینی 2027 بەمەرجی هەڵوەشاندنەوەی یەک ملیار یۆرۆ نوێکردەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، گرێبەستی ئانسو فاتی یاریزانی یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2027 نوێکردوەتەوە.

یانەکە ئاشکرایکردووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئانسو فاتی لەگەڵ یانەکەیاندا یەک ملیار یۆرۆیە بۆ هەر یانەیەک هەوڵیدا پەلکێشی ریزەکانی بکات.

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ فاتی ئیمزا لەسەر گرێبەستەکەی بکات و دواتریش چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکە بکات.

خ . ک