سوپرایزێک لە پاریسەوە بۆ میسی

PM:05:46:17/10/2021

1572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس بۆ ئاسوودەکردنی میسی ئامادەیە ماورۆ ئیکاردی بکاتە قوربانی بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆ.

ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی فەڕەنسا ئاشکرایانکرد، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان بۆ ئاسوودوکردنی میسی لە پارک دی پرانس پلانێکیان ئامادەکردووە و دەیانەوێت لە گواستنەوەى هاوینەدا یاریزانێکی بەرشەلۆنە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایدەکەن، پی ئێس جی لە پلانیدایە ماورۆ ئیکاردی بە سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئاڵوگۆڕ بکات و بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش لە لایەن برپرسانی پاریس دەکەوێتە سەر ئەو ئاستەى ئەگوێرۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات تا ڕەزامەندی لەسەر پلانەکەى پاریس دەرببڕێت ئەگەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەگوێرۆ بەمەبەستی یاریکردن لەگەڵ میسی هاونیشتیمانی و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ مانچستەرسیتی چووە بەرشەلۆنە ، بەڵام ئەوەى چاوەڕینەدەکرا ڕوویدا کاتێک میسی و یانەکەى لەسەر گرێبەسـێکی نوێ ڕیکنەکەوتن و میسی چووە پاریس و ئەگوێرۆش بەتەنها لە بەرشەلۆنەدا مایەوە.