PM:05:03:17/10/2021
1284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
واندا نارا جیابوونەوەى لەگەڵ ماورۆ ئیکاردى ڕاگەیاند و بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش
ئیکاردى ناپاکى لەگەڵ کردووە.
واندا ناراى هاوسەر و بەڕێوەبەرى کارەکانى ماورۆ ئیکاردى ئەرجەنتینى
هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستەگرام پۆستێکى بڵاوکردووەتەوە
و نوسیویەتى "خێزانێکى ترت شێواند لەبەر سۆزانییەک".
ڕاگەیاندنەکان ڕوونیانکردووەتەوە، جیابوونەوەکەى نارا و ئیکاردى بەهۆى
ناپاکییەوە بووە و بە ئابڕوچوون باسیانکردووە، دواى ئەوەى ئیکاردى پەیوەندى
خۆشویستى لەگەڵ ماریا یوجینا سوارێز ئەکتەر و نمایشکارى ئەرجەنتینیدا درووستکردووە،
کە بە چاینا سوارێز ناسراوە.
ئێزگەى ئاڕ ئێم سى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، واندا هاوڕێیەتى ئیکاردى لە
ئینستەگرام هەڵوەشاندووەتەوە و هەموو وێنەکانى نێوانیانى سڕیوەتەوە، کە ئەمەش
جیابوونەوەیان دووپاتدەکاتەوە گەر بە کاتیش بێت.
واندا و ئیکاردى خاوەنى دوو منداڵن، واندا سێ منداڵى ترى هەیە لە
هاوسەرەکەى پێشووى، کە ماکسى لوپێزى ئەرجەنتینى هاوکارى پێشووى ئیکارد بوو، کە ئەو
کاتیش ناکۆکییەى زۆر لە نێوان دوو یاریزانەکەدا درووستبوو، گوایە واندا ناپاکى لە
لوپێز کردووە دواى هاوسەرگیرکردنى لەگەڵ ئیکاردى.
گ . ف