گواردیۆلا خوێ دەکات بە برینەکانی بەرشەلۆنەدا

AM:09:56:17/10/2021

5596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی گرنگی بە تواناکی کۆتینیۆ دەدات و دەیەوێت لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە یانەکەی.

یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بیر لە بەدەستهێنانی تواناکانی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی گواستنەوەی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی ناشیۆناڵی ئیسپانی ڕایگەیاند کە پیپ گواردیۆلا زۆر بەو یاریزانە سەرسامە کە لەگەڵ بەرشەلۆنە تووشی کێشە بووە و تائێستا نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیشانبدات.

ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکەوە ئامادەیە ڕێگە بەڕۆشتنی کۆتینیۆ بدات بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ کە ئەوەش ئاسان دەبێت بۆ مان سیتی.

کۆتینیۆ پێشتر لە لیڤەرپوڵ لە 201 یاری خولی ئینگلتەرادا 54 گۆڵی تۆمارکردوە و بۆ پێکهاتەی باشترین خولەکە دەستنیشانکرا لە وەرزی 2013 بۆ 2014.