میلان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

AM:08:38:17/10/2021

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت دوای ئەوەی ڕیبیچ توووشی پێکان بوو و ماوەی دوورکەوتنەوەشی دیارینەکراوە.

ئانتی ڕیبیچی کرواتی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاری یانەکەی بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا لە خولی ئیتاڵیا کە بەسەرکەوتنی میلان کۆتایهات تووشی پێکان بوو.

ڕیبیچ لە خولەکی 36 ی تایمی یەکەمی یاریەکەدا هەستی بەوەکرد کە پێکانی هەیە بۆیە ڕاهێنەری یانەکە بڕیاریدا گۆڕانکاری پێبکات لەگەڵ ڕافائێل لیاودا.

پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکرد کە ڕیبیچ لە ماسولکەکانی قاچیدا پێکانی هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتریش لە ڕاهینانەکانی یانەکەیدا هەستی بەهەمان ئازار کردووە.

بەوجۆرە ڕیبیچ چووە ڕیزی یاریزانە پێکراوەکانی تری میلان کە هرەیەکە لە تیۆ هێرناندێز و ئیبراهیم دیاز و تۆمۆرین.

ئەو هێرشبەرە کرواتیە لەم وەرزەدا بەشداری نۆ یاری کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ تۆماربکات و دوو گۆڵیش بۆ هاورێکانی درووستبکات.