PM:11:44:16/10/2021
1008 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئیتاڵیا
میلان سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا بەدەستهێنا.
لە یاریەکانی
هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یاریکرد و
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە.
یانەی میلان بە
دوو گۆڵ لەدوا بوو دوای ئەوەی ڤیرۆنا لە خولەکەکانی 7 و 24 لەلایەن کابراری و
باراکەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام میلان بێهیوانەبوو دواتر لە خولەکەکانی 59 و
76 و 78 لەلایەن جیرۆ و کیسێ و گانتەر بە هەڵە سێ گۆڵیان تۆمارکرد.
بەو
ئەنجامەش میلان بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشنگی ڕیزبەندی خولی
ئیتاڵیا.