دیاریەکی تایبەت لەلایەن خلێفیەوە بۆ مباپێ

PM:10:22:16/10/2021

4556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناسر ئەلخلیفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان دیارییەکی تایبەتی پێشکەش بە ئەستێرەکانی تیپەکە ، کیلیان مباپێ و پریسنێل کێمپێمبی کرد، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەكەیان توانیان خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنن.
ئەلخلیفی لە پەراوێزی یارییەکەی پاریس سان جێرمان بەرانبەر ئانجیە كە یارییەكەیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لەو یانەیە بردەوە دو قەڵغانی تایبەتی بۆ مباپێ و كیمپێپێ تەرخان کرد،وەك پێزانینێك بۆ نازناوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان بەدەستیان هێنا.
مێباپی گۆڵێکی تۆمار کرد بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە بردنەوەی 2-1ی فەرەنسا بەرامبەر ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە كە یارییەكە لەسەر یاریگای میلان لە ئیتاڵیا بەڕێوەچو.
مباپێ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە هاوینی ڕابردو هەوڵی ئەوەیدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بكات، گرێبەستی ئەو یاریزانە هاوینی داهاتو لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت و ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵەش ئازاد دەبێت لەگفتوگۆکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و هەر یانەیەکی دیكە.