PM:09:26:16/10/2021
1040 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئینگلتەرا
چێڵسی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەرامبەر برێنتفۆرد بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی
ڕیزبەندی.
لە یاریەکانی
هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی برێنتفۆرد و
بەزەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یاریزانانی هەردوو
یانە لەسەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیان بە یاریکردن کرد بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود
بوو تا بن چیلوێل لە خولەکی 45 تاکە گۆڵی چێڵسی و یاریەگەشی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش
چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و چووە پێشەنگی ڕێزبەندی خولی ئینگلتەرا، یانەی
برێنفۆردیش بە 12 خاڵ دابەزیە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیەکە.